spot_imgspot_img

خانەنشینان پاداشتی کۆتایی خزمەت وەردەگرن

دەستەی خانەنشینی عێراق ڕایگەیاند ڕێکارەکانی خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ خانەنشینانی سەربازی و شارستانی بۆ ئەم مانگە تەواو کراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، حوسام عەبدولستار، جێگری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق ڕایگەیاند، تەنیا ٤٨ کاتژمێر دوای وەرگرتنی یەکەم مووچەی خانەنشینی، دەستەکە پاداشتی کۆتایی خزمەتی بۆ ئەو خانەنشینانەی سەربازی و شارستانی تەواو کردووە و ناردوویەتی بۆ بانکەکان کە لەم مانگەدا خانەنشین کراون.

ئاماژەی بەوە کرد کە ژمارەی ئەو دۆسیانەی خەرج کراون گەیشتووەتە هەشت هەزار و 37 دۆسیە.

جێگری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق داوای لە سوودمەندانی ئەو پاداشتە کردووە کە دوای ئەوەی بە کورتەنامە ئاگاداردەکرێنەوە، بچن پاداشتەکەیان وەربگرن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە