spot_imgspot_img

باوکی ڕێواز فایەق لە سەرەی مووچەدا گیانی لەدەستداوە؟

بانکی دەربەندیخان ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن باوکی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان لە سەرەی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیدا گیانی لەدەستدا بێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فایەق حسێن، باوکی ڕێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کورردستان لە دەربەندیخان کۆچی دوایی کرد.

چەند لاپەڕەیەکی سۆشیال میدیا و چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن بڵاویان کردەوە کە باوکی ڕێواز فایەق لە بەردەم بانک و لەسەرەی وەرگرتنی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەستداوە.

بانکی دەربەندیخان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم دیمەنە ڤیدیۆییەدا ڕایگەیاند فایەق حسێن، باوکی ڕێواز فایەق کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەی نیوەڕۆی ٣٠/١١/٢٠٢٥ لە بانک بووە و مووچەی وەرگرتووە و ئەمڕۆش بانک هیچ جۆرە قەرەباڵغیەکی نەبووە، هەر مووچەخۆرێک هاتبێت بۆ وەرگرتنی مووچە ڕاستەوخۆ هاتووەتە ناو بانک بۆ وەرگرتنی مووچە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە