کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئاسمان بە گشتی لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و لە هەندێک ناوچەش نیمچە هەور دەبێت.
ڕوونیشیکردەوە کە پلەی گەرما بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێدا کەمێک نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەی گەرماش لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆک : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 18 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

