مووچەی مانگێكی مامۆستایانی گرێبەست و دوو مانگی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەینێ پێنجشەممە، مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
ڕاشیگەیاند، هەر لەو دوو ڕۆژەدا مووچەی مانگی ئەیلوول و مووچەی مانگی ئازاری ساڵی٢٠٢٥ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت، کە لە دوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون.
وەزارەتی دارایی ئاشكراشی كردووە، شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
