spot_imgspot_img

پەروەردە بۆ دەوامی ڕۆژی ئاڵای كوردستان بڕیاریدا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی 17ی ئەم مانگە بەبۆنەی بەڕێز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان، کاتژمێرێک لە سەرەتای دەوام بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان تەرخان بکەن، پاشان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.
بۆ/ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین و خوێندنی کوردی لە کەرکووک)
​بابەت/ گشتاندن
​بەمەبەستی بەڕێز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە ڕێکەوتی ١٧ی ١٢ی ٢٠٢٥ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئاگادار بکەن، کە سەرەڕای بەردەوامبوونی تاقیکردنەوەکان کاتژمێرێک لە سەرەتای دەوام بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان تەرخان بکەن، پاشان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە