spot_imgspot_img

ناوی 9 كاندید بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرادەكرێن

سەرچاوە نزیکەکان لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان پشتڕاستیان کردەوە، کە لیستی سەرەتایی کاندیدەکانی بۆ سەرۆک وەزیران فراوانتر کراوە بۆ ئەوەی ٩ ناو لەخۆ بگرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەیەك بۆ (ئاژانسی ڕۆژنامەی سەربەخۆ)، ناوەکانی ناو لیستەکە بریتین لە: “نوری مالکی، حەیدەر عەبادی، محەمەد شیاع سودانی، حەمید شەتری، عەلی شوکری، قاسم ئەعرەجی، عەبدولحسێن عەبتان، بەسیم بەدری و محەمەد دەڕاجی”.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە ڕاوێژکاری سیاسی بەردەوامی نێوان هێزەکانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسی عێراقدا هەیە، لە کاتێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵ دەدات بژاردەکانی فراوانتر بکات پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر کاندیدی داهاتووی سەرۆک وەزیران بدات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسەكە، “ئەم هەنگاوە ڕەنگدانەوەی ئاستی بەرژەوەندی و کێبڕکێی سیاسییە لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا، لە هەمان کاتدا بەردەوامە لە چاودێریکردنی هەڵوێست و کردەوەی هێزە سیاسییەکانی دیکە وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو”.

شرۆڤەکاران ئاماژە بەوە دەکەن، کە زیادبوونی ژمارەی کاندیدەکان ڕەنگە گەیشتن بە کۆدەنگییەکی خێرا قورستر بکات، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی جیاوازی هەڵوێستی سیاسی و توانای سەرکردایەتی لەنێوان کاندیدەکاندا.

چاودێران پێشبینی دەکەن، لە ماوەی داهاتوودا شاهیدی زنجیرەیەک کۆبوونەوە و گردبوونەوەی چڕ و پڕی نێوان لایەنە سیاسییەکان بێت بۆ ڕێککەوتن لەسەر گونجاوترین کاندید، ئەمەش لەکاتێکدا چاوەڕوانی پەرەسەندنی گفتوگۆکان لەسەر ئەولەویەتەکانی نیشتمانی و پلانەکانی حکومەت لە داهاتوودا دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە