spot_imgspot_img

كەشناسی: جوتیاران زەوییەكانیان بكێڵن باران بەڕێوەیە

 

بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە نێوان ڕۆژی دوو شەممە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان ئەگەری هاتنی شەپۆلێكی بەخوڕی باران بارین هەیە، كە نێوان 60 تا 130 ملم باران ببارێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، داوا لەبرا جوتیارەکان دەکەین ئەم هەفتەیە ئەم چەند ڕِۆژەی داهاتوو ئەوانەی نیازی چاندنی دانەوێڵەیان هەیە لەگەنم و جۆ و جۆری دیكە و تا ئێستا زەوییەکانیان نەکێڵاوە، بیکڵێن و دایانچێنن.

وتیشی، “لەکۆتایی هەفتەی یەکەمی ئەم مانگە و ناو هەفتەی دووەمەوە شەپۆلێکی بەهێزی دابارین بەڕێوەیە و بارانێکی زۆر دەبارێت و پەڵەی لەتەواوی ئەو ناوچانەش دەدات، کە تا ئێستا نەیداوە”.

لای خۆشیەوە، سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەدا، كە لە نێوان ڕۆژی دوو شەممە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان ئەگەری نێوان 60 تا 130 ملم باران هەیە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە