spot_imgspot_img

سیستمی تەكسی یەكدەخرێت و كرێی هاتووچۆش دیاریکراو دەبێت

 

ساڵی نوێ پرۆگرامێکی خزمەتگوزاری تاکسی لە سەرانسەری پارێزگاکان دەستپێدەکات، سەرجەم تاکسییەکان پێکەوە دەبەسترێن و کرێش دیاریکراوە.

مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێرراق ڕِایگەیاند: ساڵێکە بەردەوامن لە نوێکردنەوەی سیستمەکانی گواستنەوە و ئێستا دەیانەوێت ڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە سەرجەم تاکسیەکانی عێراق بە یەکەوە ببەستنەوە.

وتیشی، ئامانج لە پڕۆژەکە ڕێکخستنی کارەکانی تاکسییە لەسەر ئاستی وڵات و فراوانکردنی بەرنامەکە بۆ سەرجەم پارێزگاکان بە ئامانجی دروستکردنی تۆڕێکی گواستنەوەی مۆدێرن، کە سوود لە تەکنەلۆژیای زیرەک وەربگرێت و لەگەڵ هاوڵاتییاندا بگونجێت.

ڕوونیشی كردەوە، پڕۆژەکە بریتییە لە تۆمارکردنی سەرجەم تاکسییەکان لە داتابەیسێکی ئەلیکترۆنی ناوەندییدا، کە ناسنامەی شۆفێرەکان دیاریکراو دەبێت، هەروەها پێویستە ئۆتۆمبێلەکان پشکنینی تەکنیکی بکەن پێش ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت لەناو سیستمەکەدا کاربکەن.

ئاشكراشی كرد، کرێی تاکسی دیاریکراودەبێت و هاووڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە پێشتر حجزی گەشتەکانیان بکەن، دەتوانرێت لە هەموو بارەکاندا شوێن پێی ئۆتۆمبێلەکان هەڵگیرێت، کە ئەمەش دڵنیایی زیاتر دەدات بە سەرنشین لە کاتی مامەڵەکردنی لەگەڵ شۆفێرەکەدا.

لەبارەی پڕۆژەکەوە مەیسەم سافی وتی، “هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ و حکومەتە خۆجێییەکان بەردەوامە بۆ ئەوەی قۆناغ بە قۆناغ سیستمەکە لە سەرانسەری پارێزگاکاندا جێبەجێ بکرێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە