وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە بەكارهێنانی موسی (شەفرە) لەلايەن سەرتاشەكانەوە قەدەغەیە، چونكە هۆكارێكە بۆ گواستنەوەی نەخۆشی ئایدز.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو موسەی (شەفرە)ـەیەی سەرتاش بەکاری دەهێنێت قەدەغەیە، چونکە هۆکارە بۆ گواستنەوەی نەخۆشی ئایدز، بۆیە ئەو کەسەی کە سەری دەتاشێت، پێویستە ڕازی نەبێت سەرتاش بۆی بەکاربهێنێت، بەپێی ئەوەی بۆ کەسی تر بەکارهێندراوە.
ڕوونیشی كردەوە، لەکاتی بەکارهێنان کەسێك هەڵگری ڤایرۆسەکەیە کەمێک پێستی بریندار دەبێت، دواتر قاڵبی ئەو مووسە بۆ کەسێکی تر بەکاردێت کە موسی لەناو دادەندرێت ئەو کەسە تووش دەبێت و نازانێت تا تووشی نەشتەرگەرییەک دەبێت یان هاوسەرگیری دەکات ئەوکات، کە پشکنینی خۆێن دەکات دەردەکەوێت کە هەڵگری ڤایرۆسیی (HIV) یە کە دواتر دەبێتە ئایدز.
وەزیری تەندروستی جەختیشی كردەوە، لەمبارەیەوە لیژنە تەندرووستییەکان بەدواداچوون دەکەن.
