مووچەی مانگێكی مامۆستایانی گرێبەست و مووچەی دوو مانگی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە ( ٣ و ٤ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، هەر لەو دوو ڕۆژەدا مووچەی مانگی ئەیلوول و مووچەی مانگی ئازاری ساڵی ( ٢٠٢٥ )ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت، کەلەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون.
ئاشكراشی كردووە، شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
