spot_imgspot_img

پارەی كارەبای مۆلیدە دیاریكرا

نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکرا و بەڕێوەبەرایەتی کارەبا دەڵێت: نرخەکە بەپێی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبایە.

بەرێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێرەکانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکرد و دەڵێت: به‌گوێرەی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا بۆ مانگی تشرینی دووەم، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای مۆلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (46) دینارە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزا و ناحیانەیە، كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و مۆلیدەكانیان كاردەكەن.

لەبارەی مۆلیدەی سیتییەکانیش بەڕێوەبەرایەتی کارەبا وتویەتی، “نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک بۆ مانگی تشرینی دووەم بریتییە 290 دینار”.

هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (277) دینارە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە