مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئێستا هەلومەر جێکی نوێ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ هاتووەتە ئاراوە و پێویستە لە سەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێم، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە بە تایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا .
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا تاوتوێ کراون. لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمیش، مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە: ئێستا هەلومەر جێکی نوێ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ هاتووەتە ئاراوە و پێویستە لە سەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بێت.
سەرکۆنەکردنی هێرشی تیرۆریستی سەر کێڵگەی کۆرمۆر و دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، هەروەها دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.
