spot_imgspot_img

لە نزیک تورکیا هێرشکرایە سەر کەشتییەک

وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا ڕایگەیاند لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای ڕەشدا هێرشکراوەتە سەر کەشتییەک.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بۆ کاروباری دەریایی سەربە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” ڕایگەیاند، لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای ڕەشدا هێرشکراوەتە سەر کەشتییەک و ئێستا بەڕێگاوە بەرەو پارێزگای سینۆپ باکووری تورکیا کە ٨٠ میل لە کەناراوەکەیەوە دوورە”.

ئاماژەی بەوەشداوە، تیمی ناو کەشتی میدڤۆڵگا2  ڕایانگەیاندووە لە کاتی بەڕێکەوتنیان لە ڕووسیاوە بەرە جۆرجیا لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا لە دەریای ڕەش، ھێرشیان کراوەتە سەر.

باسی لەوەش کردووە کە لە کاتی ھێرشەکەدا، تیمی ناو کەشتییەکە کە ژمارەیان ١٣ کەسە، داوای یارمەتییان نەکردووە و تەندروستییان باشە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە کەشتییەکە، بڕێک ڕۆن زەیتی ھەڵگرتووە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە