spot_imgspot_img

هەرکەسێک لەیزەر لە فڕۆکە بدات دەدرێتە دادگا

بە هۆی ئەو مەترسییانەی کە دروستی دەکات، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق قەدەغەکردنی بەکارهێنانی لەیزەری لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکان ڕاگەیاند و هەر کەسێکیش سەرپیچی بکات دەدرێتە دادگا.

ئەمڕۆ سێشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، بەکارهێنانی تیشکی لەیزەر بە هەموو جۆرەکانییەوە و لەژێر هیچ بارودۆخێکدا بێت لەناوچەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانە سەربازی و شارستانییەکان یان نزیکیان قەدەغەیە.

ڕوونیشکردەوە کە بڕیارەکە هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییانیش دەگرێتەوە و جەختیکردەوە کە هەر کەسێک ئەم ڕێنماییە پێشێل بکات، بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان ڕەوانەی دادگا دەکرێت.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی ئەوەشی خستەڕوو کە بە هۆی ئەو مەترسییە جدییانەی کە بەکارهێنانی تیشکی لەیزەر لەسەر سەلامەتی فڕینی سەربازی و شارستانی و ئەگەری کاریگەرییەکەی لەسەر بینینی فڕۆکەوانان لەکاتی فڕین و نیشتنەوەدا و بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان و ڕێگریکردن لە هەر هەڕەشەیەک ئەم بڕیارە دراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە