spot_imgspot_img

دانەغاز ڕەتیدەکاتەوە سودانی داوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غازی لێکردبن

كۆمپانیای دانەغاز لەبارەی دەنگۆی ئەوەی لەلایەن نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرك وەزیرانی عێراق داوایان لێكرابێت بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر رابگرن، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

دانەغاز، لەروونكردنەوەكەیدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 2ی كانونی یەكەمی 2025 بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت، هەواڵەكەی ماڵپەری ( ئەلمۆنیتۆر)ی ئەمریكی بەتەواوی (هەڵەو بێ بنەمایە)، چونکە محەممەد شیاع سودانی، بە ڕوونی ئارەزووی خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز بە زووترین كات راگەیاندووە.

باسی لەوەشکردووە: “سوپاسی تایبەتی سەرۆك وەزیران و نووسینگەكەی دەكەین بۆ پاڵپشتییەكانیان و بۆ وەڵامدانەوەی خێرایان و سوپاسی بەرپرسانی دیكەی عێراق دەكەین بۆ سەردانی بەپەلەیان بۆ كێڵگەی كۆرمۆر و لێكۆڵینەوەی بەپەلە لەسەر روووداوەكە”.

پێشتر پێگەی ئەلمۆنیتۆر لەزاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردبوەوە: “سوودانی فەرمانی بە كۆمپانیای دانەگاز كردووە، كە لە كۆرمۆر كار دەكات، تاوەكو لیژنەی لێكۆڵینەوە كارەكانی تەواو دەكات بەرهەمهێنانی غازی سروشتی ڕابگرێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە