spot_imgspot_img

دوو كەس بە تۆمەتی دزینی ئینگلاینی تاوەری کارەبا دەستگیركران

بەڕێوەبەری گواستنەوەی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، دوو كەس بە تۆمەتی لێكردنەوەی و دزینی ئینگلاین و ئاسنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبای نێوان شارەدێی_ئاشتی و ئاغجە، لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سنوورەكە دەستگیركراون و لە ژێر لێكۆڵینەوەدا.

راشیگەیاند، “دەستخۆشی لە ئیدارەی ناحیەی ئاشتی و هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش دەكەین بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبارانە لێكردنەوە و دزینی ئەو پارچە ئاسنانە كە كارێكی تێكدەرانەیە و رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە دەگرینەبەر ئەو ئاسانەیان لێكردۆتەوە”.


spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە