پاداشتی کارمەندانی کۆمسیۆن کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان بەڕێوەبرد دەکەوێتە ساڵی 2026، شەش جۆر پاداشتیش بۆ ئەو مەبەستە دیاریکراوە.
نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند، پاداشتى کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان دەکەوێتە ساڵى نوێوە.
پاداشتى کارمەندان لەنێوان 150 بۆ 400 هەزار دینار دەبێت و شەش جۆرە، ئەوەش بەگوێرەى ئەرکەى کارمەندەکە بینیویەتى، ئەگەریش فەرمانبەری حکومی یان خوێندکار و دەرچووی زانکۆ بێت جیاوازى هەیە:
پاداشتى ڕێکخەری ناوەندی دەنگدان بۆ فەرمانبەری حکومی 300 هەزار دینارە
پاداشت ڕێکخەری ناوەندی دەنگدان بۆ خوێندکار، یان دەرچووی زانکۆ 400 هەزار دینارە.
پاداشتى بەڕێوەبەری بنکەی دەنگدان بۆ فەرمانبەری حکومی 200 هەزار دینارە
پاداشتى بەڕێوەبەری بنکەی دەنگدان بۆ دەرچووی زانکۆ یان خوێندکار 300 هەزار دینارە.
پاداشتى کارمەندێکی ناوەند، یان بنکەی دەنگدان بۆ فەرمانبەری حکومی 150 هەزار دینارە
پاداشتی کارمەندێکی ناوەند، یان بکەی دەنگدان بۆ خوێندکار یان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان بڕەکەى 250 هەزار دینارە.
نەبەرد عومەر، لەبارەی پاداشتی ڕۆڵ و ئەرک لە ڕۆژانی هەڵبژاردندا باسی لەوەکرد، “بۆ هەر ڕۆڵێک، پاداشتى دەرچووانی زانکۆ و خوێندکاران بە بەراورد بە فەرمانبەرانی حکومی 100 هەزار دینار زیاترە، ئەگەر کارمەندێک لە هەردوو ڕۆژی دەنگدانى تایبەت و گشتی ئەرکەکەی ببینیبێت 100 هەزار دینار دەخرێتە سەر کۆی پاداشتەکەى”.
