وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوو گرێبەستی سەربازیی بە بەھای یەک ملیار دۆلار لەگەڵ سعوودیە واژووکراون، پەسەند کرد.
لە چوارچێوەی گرێبەستەکاندا، ئەمریکا پارچەی یەدەگ تایبەت بە چاککردنی ھێلیکۆپتەر و خزمەتگوازرییەکانی ڕاھێنان و مەشقپێکردن لەسەر فڕۆکە پێشکەش بە سعوودیە دەکات.
ئاژانسی ھاریکاریی ئەمنی و بەرگریی سەربە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی دوو گرێبەستی بۆ فرۆشتنی چەک و پێشکەشکردنی خزمەتگوازرییەکانی ڕاھێنان و مەشقپێکردن لەسەر فڕۆکە بە سعوودیە، پەسەند کردووە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، پێشتر سعوودیە دوای لە ئەمریکا کردبوو کە فڕۆکەی “F-35″ی پێ بفرۆشێت.
لە مانگی تشرینی ڕابردوو سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە فڕۆکەی “F-35” بە سعوودیە دەفرۆشن.
