spot_imgspot_img

ئەمریکا دەربارەی باجی سەر ئۆتۆمبێلی کۆری بڕیاری نوێ دەدات

ئەمریکا بڕیاری دا باجی سەر ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکانی کۆریا کەم بکاتەوە.

هوارد لوتنيك، وەزیری بازرگانیی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باجی گومرگی سەر ئۆتۆمبێلە کۆریای باشوورەکان بۆ 15% کەم دەکاتەوە.

ڕوونیشیکردەوە جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە یەکی تشرینی دووەمی ڕابردووەوە هەژمار دەکرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ باجی گومرگی هاوبەشدا بگونجێت کە بەسەر ژاپۆن و یەکێتی ئەوروپادا سەپێنراون.

لوتنيك لە پەیامێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هەنگاوە بەگوێرەی ڕێککەوتنێکی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات دێت کە مانگی ڕابردوو ڕاگەیەندرا، و دوای پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسایەک لەلایەن کۆریای باشوورەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە لە بوای وەبەرهێناندا بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای داون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە