نرخی نەوت جارێکی دیکە ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و شارەزایانی ئابووریش، گۆڕانکاری لە نرخی نەوت پەیوەست دەکەن بە بڕیاری نوێی ترەمپەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوتی برێنت بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو، بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیلی گەیشتە 63 دۆلارو 31 سەنت.
هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 18 سەنت بەرزبووەوە و بە 59 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
شارەزایانی ئابووری، ناجێگیری نرخی نەوت بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا دەگەڕێننەوە، هەروە چاوەڕوانی بڕیاری نوێی ترەمپ دەکرێت سەبارەت بە گرژییەکانی لەگەڵ فەنزوێلا، کە یەکێکە لە وڵاتەکانی بەرهەمهێنی نەوت.
