spot_imgspot_img

سوودانی داوایکردووە بەرهەمهێنانی غازی کۆرمۆر دەستپێنەکاتەوە

سوودانی داوای ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی ئەو غازەی کردووە کە کارەبای 24 کاتژمێریی بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات، بەلام حکومەتی هەرێم داواکەی ڕەتکردووەتەوە.

ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە دوای هێرشەکەی شەوی 26ی مانگی ڕابردوو، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی بە کۆمپانیای دانەغاز کردووە کە تا کاتی تەواوبوونی کارەکانی ئەو لیژنەیەی بۆ لێکۆڵینەوە لە پەلامارەکە پێکهێنراوە، بەرهەمهێنانی غاز ڕابگرن.

ئەگەر خواستەکەی سوودانی سەریبگرتایە تا ئێستاش هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە بێ کارەباییدا دەبوون، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو هەنگاوەی ڕەتکردووەتەوە و دوای ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز، لە ماوەی 72 کاتژمێردا کارەبای 24 کاتژمیریی بۆ هاوڵاتییان گەڕایەوە.
بەرپرسێکی باڵای کورد کە ناوی ئاشکرا نەکراوە بە ماڵپەڕە ئەمریکییەکەی ڕاگەیاندووە، تووشی شۆک بووین بەو هەڵوێستەی سوودانی. ئەگەر ویستەکەی سەریبگرتایە، کارەسات ڕوویدەدا، بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ئامانجی سوودانی خنکاندنی تەواوەتی هەرێمی کوردستانە و هەوڵێکە بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی ناوەندی بەسەر هەرێمدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە