spot_imgspot_img

ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

 ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت”هەر هەنگاوێکی تر باجی قورسی دەبێت”.

لیوا عەلی عەبدوڵڵاهی لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، وتی “لە حاڵەتێکدا کە دوژمن هەڵە لە هەنگاوەکانیدا بکات یان دەستدرێژی بکاتە سەر ئێران، ئەوا ئێمە باجێکی زۆر قورستر بەسەریدا دەسەپێنین لەوەی کە بیەوێت بەدەستی بهێنێت.”

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، کە دوژمن دەبێت بزانێت هێزە چەکدارەکان بەردەوام چاودێری دەکەن و لەوپەڕی ئامادەییدان. هەروەها ڕایگەیاند، کە هێزە چەکدارەکانی ئێران، بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکاری لە سروشتی هەڕەشەکاندا و بەگوێرەی تایبەتمەندیی شەڕەکانی داهاتوو، کار بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی بەرگری و هێرشکردنی خۆیان دەکەن.

بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا، دەسەڵاتدارانی ئێران لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٥ لیوا عەلی عەبدوڵڵاهییان وەک فەرماندەی بارەگای ناوەندیی “خاتەم ئەلئەنبیا” دانا، کە بە باڵاترین بارەگای سەربازی دادەنرێت بۆ پلاندانان و هەماهەنگیکردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کاتی جەنگدا.

عەبدوڵڵاهی لە یەکەم لێدوانیدا دوای دەستبەکاربوونی ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر لە جاران ئامادەن لەوەی پێش جەنگی 12 ڕۆژە هەیبووە و خاوەنی دەستکەوتی گەورەتر و باڵاترن.

 لیوا عەلی عەبدوڵڵاهی بووە جێگرەوەی فەرماندەکانی پێشووی ئەڕکان، لیوا غوڵام عەلی ڕەشید و دوای ئەویش لیوا عەلی شادمانی، کە هەردووکیان لە کاتی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو کوژران.

جێی باسە، لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئیسرائیل بە پشتگیری ئەمریکا هێرشێکی بۆ سەر ئێران ئەنجامدا کە ماوەی ١٢ ڕۆژی خایاند و چەندین بنکەی سەربازی و ناوەکی و دامەزراوەی مەدەنی و چەند فەرماندە و زانایەکی ناوەکی لەخۆگرت، لە بەرامبەردا ئێران وەڵامی دایەوە بە بۆردوومانکردنی بارەگا سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل بە مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە