کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر شۆفێرانی تانکەری تورکی ئاگادار دەکاتەوە کە لەکاتی درووستبوونی هەرگرفتێک بۆیان پەیوەندی بە کونسوڵخانەوە بکات.
دەقی بانگەوازەکەی کونسوڵخانەی تورکیا:
هاووڵاتییە بەڕێزەکانمان،
لەمدواییەدا، زانیاری گەیشتووەتە کونسوڵخانەی گشتیی ئێمە کە هەندێک لە شۆفێرانی بارهەڵگر (لۆری) و تەنکەرەکانی وڵاتەکەمان لە سنووری کارکردنی ئێمەدا، بەهۆی چەندین ڕووداوی جیاجیای سەرپێچییەوە تووشی کێشە بوونەتەوە.
کاتێک ئەم زانیارییانە پێمان دەگەن، دەستبەجێ پەیوەندی بە دەسەڵاتدارانی پەیوەندیداری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەکەین و دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە هەموو ڕێکارێکی پێویست گیراوەتە بەر بۆ دابینکردنی ئاسایشی هاووڵاتییانمان.
لەم چوارچێوەیەدا، سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە بە خێرایی هاوکار بوون، لە پێشەوەیان وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکانی سەر بەو وەزارەتە.
داوا لە هاووڵاتییانمان دەکەین کە ئەگەر هەر کێشەیەکیان بۆ دروست بوو، دەستبەجێ پەیوەندی بە کونسوڵخانەی گشتیی ئێمەوە بکەن.
کۆماری تورکیا ،،، کونسوڵخانەی گشتیی هەولێر

