spot_imgspot_img

ترەمپ هۆشداری بە ناتانیاهو دەدات

واشنتن هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی حکومەتی سووریا بەردەوام بێت لە دروستکردنی دەوڵەتێکی گەشەسەندو و هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات لە تێکچوونی پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریا و هەوڵدان بۆ پێشڕەوەی..

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند “واشنتن هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دڵنیابوون لەوەی حکومەتی سووریا بەردەوام بێت لە بەدەستهێنانی ئەوەی کە نەخشەی بۆ کێشراوە، کە ئەویش دەستکەوتێکی بنەڕەتییە، بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی ڕاستەقینە و گەشەسەندوو.”

سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی “تروس سۆشیال” (Truth Social) ڕەزامەندیی تەواوی وڵاتەکەی دەربڕی سەبارەت بەو ئەنجامانەی کە بەهۆی کارکردنی جدی لە سووریا بەدەست هاتوون.

ئاماژەی بەوەدا، کە یەکێک لەو شتانەی زۆر یارمەتی سوورییەکانی داوە، کۆتاییهێنان بووە بە سزا توند و بەژانەکان، و وتی “پێموایە سووریا و سەرکردایەتی و گەلەکەی بەڕاستی ئەمەیان بەرز نرخاندووە.”

جەختی لەوە کردەوە، کە زۆر گرنگە ئیسرائیل گفتوگۆیەکی بەهێز و ڕاستەقینە لەگەڵ سووریا بپارێزێت، و نابێت هیچ شتێک ڕووبدات کە لەگەڵ گەشەکردنی سووریا بۆ دەوڵەتێکی گەشەسەندوو بەریەک بکەوێت.

ترەمپ ڕاشیگەیاند، کە سەرۆکی سووریا، ئەحمەد شەڕع، بە جدی کار دەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی شتگەلی باش ڕووبدەن، و هەردوو سووریا و ئیسرائیل پەیوەندییەکی درێژخایەن و گەشەسەندوویان پێکەوە هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەمە هەلێکی مێژووییە، و زیاد دەکات بۆ ئەو سەرکەوتنەی کە پێشتر بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست هاتووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە