داهێنانێکی نوێ هیوا بۆ ئەوانە دەگەڕێنێتەوە کە هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.
گۆڤاری (Science Advances) ڕایگەیاندووە، کە کۆمەڵێک زانا توانیویانە ئامێرێکی نوێ پەرە پێ بدەن کە یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە، بۆ ئەوەی دووبارە توانای جیاکردنەوەی بۆنەکان بەدەست بهێننەوە.
گۆڤارەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئامێرە نوێیەکە یارمەتی گەڕانەوەی کاری دەمارەکانی بۆنکردن نادات، بەڵکو بە شێوازێکی داهێنەرانە کار دەکات، بەم شێوەیە کە بۆنەکان “وەردەگێڕێت” بۆ ئاماژەی هەستکردن بە لێدان لەناو لووتدا، و مێشک وردە وردە فێر دەبێت ئەم هەستە وەک جێگرەوەیەک بۆ ئاماژە بۆنکردنە لەدەستچووەکان لێک بداتەوە.
شێوازی کارکردنی ئامێرەکە
ئامێرەکە لە دوو بەش پێکدێت:
“لووتێکی ئەلیکترۆنی” دەستکرد کە هەڵدەستێت بە هەڵگرتنی بۆنەکان.
هاندەرێکی بچووک لەناو لووتدا کە شێوەی چەقۆیەکی موگناتیسی (magnetic clip) هەیە.
کاتێک ئامێرەکە بۆنێکی دیاریکراو هەڵدەگرێت، دەیکاتە کۆدێکی دیجیتاڵی و دەیگوازێتەوە بۆ هاندەرەکە، کە ئەویش کاریگەری دەکاتە سەر دەمارە سێ لقەکە (Trigeminal Nerve) – کە ئەو دەمارەیە بەرپرسیارە لە هەستکردن بە گەرمی، لێدان و سوتانەوەی سووک. لە ئەنجامدا، کەسەکە هەست بە بۆن ناکات، بەڵکو هەست بە ئاماژەیەکی تایبەت دەکات کە مێشک فێر دەبێت جیاوازی بکات.
ئەنجامی تاقیکردنەوەکان
لە زنجیرەیەک تاقیکردنەوەدا کە 65 کەسی لەخۆ گرتبوو، کە هەندێکیان هەستی بۆنکردنیان ئاسایی بوو و هەندێکی تریان بەدەست لەدەستدانییەوە دەیان ناڵاند، زۆربەی بەشداربووان توانییان هەست بە بوونی بۆنەکە بکەن و جیاوازی بکەن لەنێوان ئاماژەیەکی “کۆدکراو” و ئاماژەیەکی دیکەدا.
کاریگەرییەکە لە هەردوو گرووپەکەدا یەکسان بوو، ئەمەش ئەوە دەردەخات، کە دەمارە سێ لقەکە دەتوانێت وەک کەناڵێکی متمانەپێکراو کار بکات بۆ گواستنەوەی زانیاری وەک جێگرەوەی سیستەمی بۆنکردنی زیانپێگەیشتوو.
توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم تەکنەلۆژیایە هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدایە، بەڵام پێشتر توانای خۆی نیشان داوە بۆ پەرەپێدانی ئامێرێکی بچووکی لەبەرکراو بۆ قەرەبووکردنەوەی لەدەستدانی هەستی بۆنکردن لە ژیانی ڕۆژانەدا. ئەرکی داهاتوو بریتییە لە فراوانکردنی ژمارەی “کۆدەکان” و زیادکردنی وردبینیی هاندەری، بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن جیاوازی لەنێوان بۆنی زیاتردا بکەن و خێراتر فێری ئەم “ڕێگە نوێیە”ـی وەرگرتنی بۆنەکان ببن.

