spot_imgspot_img

ڕووسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نوێ نمایش دەکات

کۆمپانیایەکی ڕووسی فڕۆکەی ڕاهێنان و درۆنی سیخوڕی و هێرشبەر لە پێشانگای “EDEX-2025”  لە قاهیرە نمایش دەکات

کارگەی فڕۆکەسازی ڕووسی (UZGA) بۆ یەکەمجار بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازی بەرگری “EDEX-2025” دەکات، کە ئەمڕۆ لە قاهیرە دەستیپێکرد و تا پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

کارگەکە نوێترین فڕۆکەی ڕاهێنانی خۆی بە بزوێنەری تۆربینی بە ناوی UTS-800 نمایش دەکات. ئەم فڕۆکەیە بۆ مەبەستی ڕاهێنانی فڕۆکەوانان، ئەنجامدانی مانۆڕی ئاڵۆز، مامەڵەکردن لەگەڵ باری لەناکاو و جێبەجێکردنی ئەرکەکانی گەشتیاری داڕێژراوە.

تایبەتمەندییەکانی UTS-800:

سەرەڕای تێچووی کەمی کارپێکردنی، توانای مانۆڕی بەرزی هەیە.

دەتوانێت لە هەر جۆرە فڕۆکەخانە و ڕێڕەوێکەوە بفڕێت.

لە پلەی گەرمیی نێوان 30ی ژێر سفر تا گەرمای 45ی پلەی سەدی کار دەکات.

کابینەی فڕۆکەوانەکەی “شوشەیی” نوێی تێدایە، لەگەڵ نەرمەکاڵای خۆماڵی کە لە کارگەی UZGA  لە ناوچەی ئۆراڵی ڕووسیا پەرەی پێدراوە.

وتەبێژێکی کارگەکە ئاماژەی بەوەدا کە UTS-800 لەوانەیە سەرنجی هێزی ئاسمانی میسر ڕابکێشێت وەک سەکۆیەکی ڕاهێنانی کەم تێچوو، بەتایبەتی لەبەر گونجانی لەگەڵ فڕۆکە جەنگییە ڕووسییەکان، لەوانەش فڕۆکە جەنگییەکانی میگ-29 کە تا ئێستا لە خزمەتی هێزی ئاسمانی میسردان.

درۆنی فۆرپۆست ئاڕ

هەروەها کارگەکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (درۆن) مەودا مامناوەندی “فۆرپۆست-ئاڕ”یش نمایش دەکات، کە توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سیخوڕی هەیە بە درێژایی شەو و ڕۆژ لەسەر ئامانجەکانی وشکانی و دەریایی، هەروەها دەتوانێت هێرش ئەنجام بدات بە بەکارهێنانی تەقەمەنی ئاراستەکراو و نا ئاراستەکراو بە کێشی تا 40 کیلۆگرام.

هەردوو پڕۆژەکە بۆ ئەوە داڕێژراون کە لەگەڵ بارودۆخی کەشوهەوای جۆراوجۆردا بگونجێن، ئەمەش وایکردووە بەشداریکردنی ئەم مۆدێلانە لە EDEX-2025 گرنگییەکی تایبەتی هەبێت بۆ پیشەسازی فڕۆکەسازی ڕووسیا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە