بڕیارە کەمێکی دیکە لە شاری سلێمانی، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستپێبکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تیایدا پرسە هەنووکەییەکان تاوتوێ دەکرێن.
کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کاتێکدایە کە بڕیارە ئەمڕۆ شاندی پارتی لە هەولێر سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکات و لە لایەن قوباد تاڵەبانی، پێشوازیان لێ بکرێت.
