spot_imgspot_img

نرخی پێشبینیکراوی ئۆتۆمبێلە نوێکەی شێری ئاشکرا کرا

شێری iCar V27، کە ئۆتۆمبێلێکی نوێی جۆری SUVی قەبارە مامناوەند بۆ گەورەیە، لە پێشانگای گوانگژۆ ٢٠٢٥ لە چین نمایشکرا. پێشتر یەکەم دەرکەوتنی جیهانی لەم هاوینەدا لە ئیمارات بووە بە ناوی iCaur.

بڕیارە لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٦ بخرێتە بازاڕەوە، بە نرخی پێشبینیکراوی نێوان ٢٠٠,٠٠٠ بۆ ٣٠٠,٠٠٠ یوان (نزیکەی ٢٨,٠٠٠ – ٤٢,٠٠٠ دۆلار).

گۆڕانکارییەکانی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە بریتین لە شاشەیەکی گەورەی ناوەندی و ژمارەیەک دوگمەی فیزیکی ژێر شاشەکە، هەستێکی وەک ئۆتۆمبێلی ڕێگا سەختەکان بە شۆفێر دەدات.

کۆنسۆلی ناوەڕاستی ئۆتۆمبێلەکە بارگاویکەری بێوایەر و شێوازەکانی شۆفێری و شوێن کوپ و لەخۆدەگرێت و ڕیزی واوەش لە سێ کوشن پێکهاتووە.

بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە لە ١.٥ لیتری تۆربۆ بە هێزی 105 کیلۆوات و بزوێنەرێکی کارەبایی (EREV) پێکدێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە