spot_imgspot_img

بەشە وانەی مامۆستایانی میلاک و گرێبەست زیادی کرد

بەشە وانە بۆ مامۆستایانی میلاک و گرێبەست کە لەسەروو وانەی یاسایی خۆیانەوە بەردەوامن لەوانە وتنەوە و لە سەرەتای خوێندنی ئەمساڵەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیایدا هاتووە: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پاڵپشتیی مامۆستایان ڕەزامەندای دا بە زیادکردنی کرێی وانەبێژیی لە دوو هەزار دینارەوە بۆ چوار هەزار دینار بۆ هەر وانەیەک، بۆ ئەو مامۆستایانەی میلاک و گرێبەست کە لەسەروو وانەی یاسایی خۆیانەوە بەردەوامن لە وانە وتنەوە.

وەزیری پەروەردەی هەرێم، ڕوونکردنەوەی زیاتری لەسەر بڕیارەکە داوە و دەڵێت: “بڕیارەکە دوای ئەوە هەژمار دەکرێت، مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتی 24 بەشەوانەیان هەیە، قۆناغی ئامادەیی 22 بەشەوانەیان هەیە، بڕیارەکە دوای ئەو بەشە وانە یاساییانە هەژمار دەکرێت.

باسی لەوەشکردووە: بڕیسارەکە لەسەرەتای ئەمساڵی خوێندنەوە هەژمار دەکرێت و هەر ئەمڕۆ لە وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ دەردەچوێندرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە