spot_imgspot_img

دەست بەسەر زیاتر لە دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار حەبی هۆشبەردا گیرا

لە شارۆچکەی کاراباغڵاری پارێزگای ئیزمیری ڕۆژئاوای تورکیا، دەستگیرا بەسەر دوو ملیۆن و ٣٠٩ هەزار و ٧٧٤ حەبی هۆشبەردا.

ئەمڕۆ دووشەممە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای ئیزمیر هەڵیانکوتایە سەر دوو شوێنی جیاوازی شارۆچکەی کاراباغڵار کە گومان دەکرا بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەری تیدا حەشاردرابێت.

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو ملیۆن و ٣٠٩ هەزار و ٧٧٤ حەبی هۆشبەر و، ئامێری دروستکردنی ماددەی هۆشبەر و ماددە خاوەکانی دەستیان بەسەردا گیرا و، گومانلێکراوێکیش دەستگیر کرا.

ژمارەی ئەو حەبە هۆشبەرانەی لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەستیان بەسەردا گیراوە، زۆرترین بڕە لە یەک جاردا لە ئیزمیر دەستی بەسەردا گیرابێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە