spot_imgspot_img

“مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد دەچنە تورکیا و ئۆجالان دەبینن”

عەبدولڕەحیم سەماوی، سەرۆکی سەنتەری “تەمەل” بۆ توێژینەوەکان، ئاشکرای کرد کە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی “هەسەدە” و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، سەردانی تورکیا دەکەن و دیداریش لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدەن.

عەبدولڕەحیم سەماوی، سەرۆکی سەنتەری “تەمل”، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی “وڵات تیڤی” ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، لە مانگی تەمووزی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێکی گشتگیر لە نێوان کورد و عەرەب و تورکدا دەکرێت، ئاماژەی بەوەشدا کە مافی ئەم گەلانە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بەگشتی دەسەلمێنرێت و دانپێدانراو دەبێت.

سەماوی وتیشی، ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان عەبدوڵا ئۆجەلان و حکومەتی تورکیادا کراوە لەم ڕاگەیاندنەوە سەرچاوە دەگرێت، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەنقەرە هەنگاوی ئەرێنی ناوە، لەوانە گۆڕینی وتاری سیاسی بەرامبەر پارتی کرێکارانی کوردستان.

سەماوی ڕوونی کردەوە کە ئامادەکاری هەیە لە تورکیا بۆ پەسەندکردنی یاسایەکی نوێ لە نزیکترین کاتدا، کە ئازادکردنی ئۆجالان لە چوارچێوەی مانەوەی زۆرەملێ و لە ژێر چاودێری حکومەتی تورکیادا لەخۆدەگرێت، جگە لە گەڕانەوەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ ماڵەکانیان و چارەسەرکردنی دۆخیان.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە یاسا نوێیەکان گەرەنتیکردنی سەرجەم مافە کلتووری و نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە تورکیا لەخۆدەگرێت.

سەماوی ئەوەشی خستەڕوو کە لەم مانگەدا مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، سەردانی تورکیا دەکەن و دیداریش لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدەن.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە