spot_imgspot_img

کۆمسیۆن زانیاری نوێ دەربارەی تانەکانی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند هەموو ڕێکارەکانی تانەکانی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی تەواو کردووە و ناردوویەتی بۆ دەستەی دادوەری و کاتی ناردنی ئەنجامەکانیش بۆ دادگای فیدراڵی ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن ڕایگەیاند “ناردنی تەواوی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بۆ دادگای فیدراڵی بۆ پەسەندکردنی، دوای ئەوە دەبێت کە دەستەی دادوەری پێداچوونەوە بە تەواوی تانەکاندا بکای”.

ڕوونیشی کردەوە “کۆمسیۆن تەواوی تانەکانی تەواو کردووە و پێشنیازەکانی خۆی لەبارەیانەوە پێشکەش کردووە”، ئاماژەی بەوەشدا کە “ئێستا کارەکە لای دەستەی دادوەرییە”.

وتیشی، “دەستەی دادوەری پابەند دەبێت بە ماوەی یاسایی کە دە ڕۆژە، دوای وەرگرتنی کۆتا تانە لە کۆمسیۆن و تەواوکردنی ڕێکارەکانی تایبەت بەو تانەیە”.

عیماد جەمیل ئاماژەی بەوەشدا کە “دەستەی دادوەری بەردەوامە لە ئەنجامدانی کارەکانی و کۆمەڵێک لەو تانانەی گەیشتوونەتە کۆمسیۆن و پێشنیازەکانی ئەنجومەنی کۆمسیارانیش سەبارەت بە ڕەتکردنەوەیان پەسەند کراون”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە