spot_imgspot_img

کەشوهەوا دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور هەوری تەواو دەبێت لەگەل کەمێک نمە باران لەم ناوچانە، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی , لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور هەوری تەواو دەبێت لەگەل کەمێک نمە باران لەم ناوچانە.

باسی لەوەشكردووە: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبنەوە، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 19 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی

دهۆک: 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 19 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی

سۆران: 14 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 20 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 12 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە