ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەرداهات و بەرزبووەوە.
بە گوێرەی پاڵپەڕی OIL PRICE، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی کانوونی یەکەم، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 63 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 59 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
