spot_imgspot_img

پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

دانوستانەکانی شاندی پارتی و یەکێتی دەربارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسپێدەنەکەنوە.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بارەگانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکات لە هەولێر و لەگەڵ شاندی دانوستانکاری ئەو حزبە کۆبێتەوە.

میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە کە  شاندی پارتی دەستپێشخەرییەکی بۆ یەکێتی پێیە بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

خاڵی ناکۆکی سەرەکی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی وەزیری ناوخۆیە کە پێشتریش بەهۆیەوە دانوستانەکانی هەردوولای پەکخستبوو.

میدیای یەکێتی ڕوونیشیکردەوە تەوەرێکی دیکەی سەرەکیی سەردانەکە، گفتوگۆکردنە لەسەر دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش و کۆدەنگی لەنێوان لایەنەکان بۆ دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق. پارتی دەیەوێت لایەنە کوردییەکان بە یەک دەنگ بچنە بەغدا.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە