spot_imgspot_img

عێراق، دوو بازرگانی مەترسیداری ماددە هۆشبەرەکان لە سووریا دەستگیر دەکات

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رۆژی یەکشەممە ٣٠ – ١١- ٢٠٢٥، ڕایگەیاند کە دوو بازرگانی مەترسیداری ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە کە ٥٧ کگم حەشیشیان پێبووە لە سووریا.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “بەردەوامە لە هەوڵە چڕەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی تۆڕە تاوانکارییەکان کە ئامانجیان ئاسایشی وڵات و سەقامگیرییەتی و لە چوارچێوەی هاوکاریی ئاسایشی و هەواڵگریی هاوبەش لە نێوان کۆماری عێراق و کۆماری عەرەبی سووریا، پێکهاتەکانی وەزارەتەکە دەستکەوتێکی ئاسایشی گرنگیان بەدەست هێناوە.”

بەپێی بەیاننامەکە: “بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی ورد و چالاکی ڕۆڵی سەرچاوەکان، مەفرەزەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرە دەروونییەکان لە عێراقەوە گوازرایەوە بۆ خاکی سووریا، دوای هەماهەنگییەکی باڵا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە کۆماری عەرەبی سووریا”.

بەیاننامەکە ڕوونیکردەوە کە “بەو هاوکاریی ڕاستەوخۆ، ئۆپەراسیۆنێکی ناوازە ئەنجامدرا کە بووە هۆی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار کە بە دوو لە بازرگانە نێودەوڵەتییەکانی ماددە هۆشبەرەکان دادەنرێن، و ٥٧ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان لە جۆری حەشیش پێبووە کە پلانیان دانابوو بیهێننە ناو خاکی عێراقەوە.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە