سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا کرد

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، تۆم باراک کرد.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا، تۆم باراک گرتنەبەری ڕێگەچارەی دیپلۆماسی بۆ چارەسەر ناکۆکییەکان لە ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی دیدارەکەدا باس لەو پرۆسەیە کراوە کە عێراق لە ڕێگەیەوە بتوانێت بەردەوام بێت لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری، ئاسایش، خۆشگوزەرانی و بووژانەوەی ئابووری سووریا کە لە ھەمان کاتدا سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراقیش بەھێزتر بکات.

لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی ڕێگریکردن لە گرژی زیاتر لە ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کراوە، لەگەڵ گرتنەبەری ڕێگەچارەی دیپلۆماسی بۆ چارەسەر ناکۆکییەکان و ئاراستەکردنی ناوچەکە بە ڕێگای ھاوکاری و گەشەی ئابووری و سەقامگیری درێژخایەن.

ڕاگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو لە دیدارەکەدا، تۆم باراک جەختی لەو ڕۆڵی بنیاتنەر و گرنگی عێراق کردووەتەوە بۆ دەستپێڕاگەیشتن بەو ئامانجانە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە