spot_imgspot_img

بەغدا، دەستگیرکردنی ٣٠ تۆمەتباری بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە

لەبەغدا بنکەی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ژمارەیەک تۆمەتباری دەستگیرکرد، لەنێویاندا کەسێک کە کچەکەی خۆی کوشتووە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، ڕایگەیاند کە ٣٠ تۆمەتباریان لە بەغدا دەستگیرکردووە، لەنێویاندا کەسێک کە کچەکەی خۆی کوشتووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە وردەکاری دوو تاوانی ئاشکرا کرد، دوای دەستگیرکردنی ٣٠ تۆمەتبار و ڕزگارکردنی ژمارەیەک قوربانی.

ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کەسێک دەستدرێژی کردووەتە سەر دوو کچەکەی و یەکێکیانی کوشتووە و فڕێیداوەتە شوێنێکی فڕێدانی خاشاک لە بەغدا.

 

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە