spot_imgspot_img

ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی كۆرمۆر ڕادەگەیەنرێت

 

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر كارەكانی تەواو كردووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەکانی بڵاودەکرێتەوە.

عەمید میقداد میری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە ئاژانسی”شەفەق نیوز”ی وتووە: لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی نەوتی کۆرمۆر لە سلێمانی کارەکانی تەواوکردووە، لە چەند رۆژی داهاتودا ئەنجامەکانی بڵاودەکرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لیژنەی بەدواداچوون بۆ رووداوی کۆرمۆر سەردانی پارێزگاری سلێمانی و كێڵكگەیان کرد، بە ئامادەبونی سەرجەم ئەندامانی لیژنەکە، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانیش لە نزیکەوە چاودێری ئەدای لیژنەکە و کارەکانی دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەکە کارەکانی تەواوکردووە و لە قۆناغێكی پێشکەوتودایە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دوای پەسەندکردنی رادەگەیەنرێت.

جەختیكردووە: لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکەی کۆرمۆر بڵاودەکرێتەوە، هەر ئەنجامێك یان لێدوانێک لەم کاتەدا درابێت نادروستە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە