تیمێکی نێودەوڵەتی لە توێژەران جۆرێکی نوێی مێروولەیان لە ناوچەی تاناڵت لە چتۆکا ئایت باها لە باشووری مەغریب دۆزیەوە.
ناوی ئەو جۆرە مێروولەیە ( Temnothorax lailae)یە، بە ڕەنگی تۆخ و قەبارە بچووکەکەی و توانای خۆگونجاندن لەگەڵ کەشوهەوای بەرز و سارددا دەناسرێتەوە. تەنیا لە چوارچێوەی خاکی مەغریبدا دەژی.
د.ئەحمەد تاهری، لە فاکەڵتی زانستەکان لە تەتوان، بۆ ماڵپەڕی (هیس پرێس) ڕوونیکردەوە، کە دۆزینەوەکە لە باکوری تاناڵت ئەنجامدراوە، بە پشتبەستن بە داتابەیسی بەشداری ٥٢٧ كەس لە ١٧٠ شوێنی دەریای ناوەڕاست.
توێژینەوەکە بریتی بوو لە پێوانەکردنی ٢٤ تایبەتمەندی مۆرفۆمێتری و شیکردنەوەی بەشە زۆر پارێزراوەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، توێژینەوەکە پێداچوونەوەی بە ٢٠ جۆری گروپی Temnothorax rottenbergii کردووە و هەڵەکانی پۆلێنکردنی پێشووی ڕاست کردووەتەوە.

