وەزارەتی دارایی عێراق كێشەی دابەشكردنی مووچە و دواكەوتنی بۆ نەبوونی پارەی كاش دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: هۆكارەكەی ئەمریكایە، كە دۆلاری كەم دەدات بە عێراق و بەوەش پارەی كاش كەم بۆتەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بۆ (العربی الجدید) ڕایگەیاندووە، كه‌میی پاره‌ی كاش و نه‌ختینه له‌وڵات بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وتوشیەتی، “به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ بنه‌بڕكردنی به‌قاچاخبردنی دۆلار بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رێژه‌یه‌كی كه‌می دۆلار ده‌گاته ده‌ست حكومه‌تی عێراقی له‌داهاتی نه‌وت” .
ئاشكراشی كردووە، كه به‌ته‌نیا یه‌ك لایه‌ن به‌رپرسیار نییه له‌و پشێوییه داراییەی له‌عێراقدا هه‌یه، به‌ڵكو په‌یوه‌ستیشه به‌ئیداره‌دانی داراییشه‌وه له‌نێویشیاندا بانكه‌كان و حكومه‌ت و ئاڵوگۆڕی ناوخۆیی.
لایخۆشیه‌وه عه‌بدولڕه‌حمان مه‌شهه‌دانی، پسپۆڕی ئابووری بۆ ڕۆژنامەكە وتویەتی؛ قه‌یرانی كاش و نه‌ختینه بووه‌ته هۆی په‌كخستنی ئابووری ته‌واوی كه‌رته جیاجیاكان و له 90%ی دراوی عێراقییش به‌زوویی بۆ بانكه‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه و ئه‌وه‌ش وایكردوه بانكی ناوه‌ندی نه‌توانێت خواستی حكومه‌ت له پاره‌ی نه‌ختینه‌یی جێبه‌جێ بكات.
