ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند لە کۆی 853 تانە کە تا ئێستا لە ئەنجامی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق تۆمارکراون، 428 تانەیان یەکلایی کراونەتەوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، کە تا ئێستا 428 تانە لە ئەنجامی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، یەکلایی کراونەتەوە.
ئەنجوومەنەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە کۆی 853 تانە کە تا ئێستا لە ئەنجامی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق تۆمارکراون، 428 تانەیان لەلایەن دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردنەکانەوە یەکلایی کراونەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، کە لەئێستادا، 425 تانە ماوەن و لە ڕۆژانی داھاتوودا یەکلایی دەکرێنەوە.
پێشتر وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەللای لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕایگەیاندبوو، کە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، 874 تانە لە ئەنجامی ھەڵبژاردن تۆمار کراون.
ئاماژەی بەوەشدابوو، لە کۆی ئەو 874 تانەیەی کە لە ئەنجامی ھەڵبژاردن تۆمار کراون، 207 تانەیان لەلایەن دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردنەکانی سەربە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕەت کراونەتەوە.
