spot_imgspot_img

دارایی هەرێم ڕوونكردنەوەیەك لەسەر مووچە بڵاودەكاتەوە

 

وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە 600 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری من-ەوە مووچە وەردەگرن و دەشڵێت: ١٠ هەزار خانەوادەی شەهیدان دەچنە ناو سیستەمەکە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بەشێوەی دیجیتاڵی فراوانتر بووە و بۆ مووچەی مانگی 9 ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕێگەی “هەژماری من”ـەوە مووچە وەردەگرن، ٦٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

ئاشکراشی کرد، بۆ مووچەی ئەم مانگە (مانگی ئەیلوول)، زیاتر لە ٦٠٠ هەزار مووچەخۆری مەدەنی، خانەنشین و کەسوکاری شەهیدان مووچەکانیان بەشێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، خاڵێکی نوێی ئەم مانگە ئەوەیە کە بۆ یەکەمجار، زیاتر لە ١٠ هەزار خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان لە سەرانسەری کوردستان، مووچەکانیان لە ڕێگەی کارتەکانی “هەژماری من” و بەشێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی دارایی:
– تا ئێستا زیاتر لە ٩٠٠,٠٠٠ مووچەخۆر خۆیان لە پڕۆژەکەدا تۆمار کردووە.

– زیاتر لە ٥٠٠ ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر کراون، کە ٢٤ کاتژمێر لە خزمەت هاووڵاتییاندان.

پڕۆژەی “هەژماری من” یەکێکە لە پڕۆژەكانی کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، کە لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندرا، بە ئامانجی بەبانکیکردنی مووچە و بەدیجیتاڵی كردنی سیستەمی دارایی لە هەرێمی کوردستان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە