spot_imgspot_img

یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە

پارتی و یەکێتی سبەی کۆدەبنەوە و ئەندامێکی کۆمیتەی پارتیش دەڵێت” پارتی هەوڵ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ دەدات”.

هیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، سبەی دووشەممە، 1ـی کانوونی یەکەمی 2025، هەردوو لایەنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستێکی باڵا کۆدەبنەوە.

گەیلانی ئاماژەی بەوەشدا،”هەموو هەوڵێک دەدەین بۆئەوەی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت، چونکە لەڕابردووشدا نەرمیمان نواندووە بەڵام یەکێتی نەهاتووەتەوە پێشەوە.”

هیوا گەیلانی ئاماژەی بەوەش کرد، مەبەستی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەیە دوو پەیام بەلایەنەکان بگەیەنێت، یەکەمیان هەوڵدانێکی جدی بۆ ڕێکخستنەوەی پەرتەوازەیی نێوماڵی کورد، و دووەمیش هەڵمەتێکی نیشتیمانی بکرێت  بۆئەوەی لەلایەن براوەکانەوە یەک پاکێج و وتاریان هەبێت لە حکومەتی داهاتووی عێراق.

دوایین کۆبوونەوەی باڵای نێوان پارتی و یەکێتی لە ڕۆژی سێشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2025، بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، لە پیرمام ئەنجام درا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان داواکارییەکانی خۆیان بۆ بەشداریی لە کابینەی داهاتووی حکومەت پێشکەش بە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، بەڵام هیچ ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە دوای کۆبوونەوەکە بڵاونەکرایەوە.

هاوکات بەپیی وتەی گەیلانی، پارتی لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی لایەنە سیاسییەکانی دیکەش دەکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە