spot_imgspot_img

گۆڕانکاری لەکاتی گرێبەستی ئەلکترۆنی کرا

گۆڕانکاری لە کاتی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی هاتووچۆی هەولێر نیگەرانیی لێکەوتەوە و هاووڵاتیان دەڵێن”ئەمە بارگرانییە چونکە بەشێکمان لە دەرەوەی هەولێرەوە دێین بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر گۆڕانکارییەکی لە کاتی پێدانی گرێبەستی ئەلیکترۆنیدا کردووە، بە شێوەیەک کە کاتی گرێبەستکردن لە بەیانیانەوە کراوە بە ئێواران، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی و ناڕەزایی لەنێو ئەو هاووڵاتییانەی کە دەیانەوێت ئۆتۆمبێلەکانیان بەناو بکەن.

ئاری سەلام، یەکێک لەو هاووڵاتیانەی کە ئەمڕۆ ویستوویەتی ئۆتۆمبێلەکەی بەناو بکات، بە (تۆڕی میدیایی خەڵک)ی ڕاگەیاند،”من لە خەباتەوە هاتم بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەم بەناو بکەم. بەڵام کاتێک ویستمان گرێبەستی ئەلیکترۆنی بکەین، پێیان وتین تاوەکو کاتژمێر 2:30ـی پاش نیوەڕۆ ناکرێت، چونکە ئێستا ئەو گرێبەستە تەنها ئێواران دەکرێت و بەیانیان نەماوە.”

ئەو هاووڵاتییە دەشڵێت، ئەم بڕیارە قەرەباڵغییەکی زۆری لە هاتووچۆ دروستکردووە، چونکە بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیان لە شار و شارۆچکەکانی دیکەوە هاتوون و بەم شێوەیە ناچار دەبن دوو ڕۆژ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن: “ئێستا دەبێت ڕۆژێک گرێبەست بکەن و ڕۆژی دواتر بێن مامەڵەکانیان تەواو بکەن.”

ئاری سەلام داوای کرد کە بڕیارەکە هەڵبوەشێنرێتەوە، چونکە “بارگرانی دروست دەکات” لەسەر هاووڵاتیان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە