جومانە غەلای لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەدا، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ٨٧٤ تانە لە ئەنجامی ھەڵبژاردن تۆمار کراون.
وتیشی: “لە کۆی ئەو ٨٧٤ تانەیەی کە لە ئەنجامی ھەڵبژاردن تۆمار کراون، ٢٠٧ تانەیان لەلایەن دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردنەکانی سەربە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕەتکراونەتەوە”.
ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاندبوو.
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن، کۆمیسیۆن ڕایگەیاندبوو کە لە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگەوە تا ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، ٨٧٤ تانە لە ئەنجامی ھەڵبژاردن تۆمارکراون.
