spot_imgspot_img

دابەشکردنی ئاو لەم گەڕەکانە دوادەکەوێت

فەرمانگەی ئاوی شارەزوور دانیشتوانی گەڕەکەکانی هەڵەبجەی یەک و دوو، ڕزگاری و بەختیاری ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی بڕانی کارەبای نیشتمانی دابەشکردنی ئاو دوادەکەوێت.

فەرمانگەی ئاوی شارەزوور لە ئاگادارییەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: “ئاگاداری دانیشتوانی خۆشەویستی هەردوو گەڕەکی (هەڵەبجەی 1/ ڕزگاری، هەڵەبجەی 2/ بەختیاری ) دەکەینەوە بەهۆی بڕانی کارەبای نیشتمانی پڕۆژەی ئاوی بێستانسوور، هەڵکردنی ئاو دوادەکەوێت.

باسی لەوەشکردووە، هەرکات کارەبای پڕۆژەی ئاوی بێستانسوور هاتەوە دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە