کاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخی کارەبای 24 کاتژمێری ڕاگەیەندرا

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کەلە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو، دۆخی کارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەست بە گواستنەوەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کرا و وێستگەکانی کارەبا بەگەڕ دەخرێنەوە.

باسی لەوەشکردووە: ئێستا دۆخی کارەبا ڕوو لە باشبوونە و لە ماوەی 24 کاتژمێردا، دۆخەکە بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە