spot_imgspot_img

غازی ماڵان گەیشتە هەرێمی کوردستان

سامانە سروشتییەکانی هەرێم گەیشتنی یەکەم وەجبە غازی ماڵانی لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان راگەیاند و دەڵێت”تائاساییبوونەوەی دۆخی کۆرمۆر ئەم غازە بۆ هەرێم نێردراوە”.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، وەجبەی یەكەمی غازی ماڵان (LPG) لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و راستەوخۆ بەسەر كارگەكانی غاز دابەش دەكرێت.
كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان ئاشکرایکرد، هەر لە دوای هێرشە تیرۆرستییەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ داوای 760 تۆن غازی لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ كرد بۆ سەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان ، تا ئەو كاتەی لە كێڵگەی كۆرمۆڕ دەست بەبەرهەمهێنانی غازی ماڵان دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم بڕە غازەش لەگەڵ ئەو غازەی لەكۆگاكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا هەیە، بەشی پێداویستیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەكات.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە