جێگری هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ڕایگەیاند، چاوەڕێن کە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دامەزراوەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باكور و رۆژههڵاتی سووریا سهردانی توركیا بكات و له ئیستابوڵ بەشداری لە کۆنفرانسی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی نێونەتەوەیی” بكات.
تەیب تەمەل، جێگری هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ڕایگهیاند، پارتهكهی کۆنفرانسی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی نێونەتەوەیی” له ئیستانبوڵ بەڕێوەدەبات و ئەگەر هەلومەرجەکان بڕەخسێن، ئیلهام ئەحمەد بەناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەشداری کۆنفڕانسەکە دەکات، بەو مەرجەی ئاستەنگییە یاساییەکان لاببرێن، ئەگەر نەتوانێت بەشداری بکات، ئەوا پەیامێکی دەبێت و لەڕێی تەلەکۆنفرانسەوە بەشدار دەبێت.
ئاماژهی بهوهشكرد، ئامانج لە دەستپێکردنی پڕۆسەی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” ئەوەیە کە کورد و نەتەوە جیاوازەکان نکۆڵییان لێ نەکرێ، “پۆسە مێژوییەکە لە 27ـی شوباتەوە تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامە، دوایین جار کۆمیسیۆنی پەرلەمانیش چو تاوەکو لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالاندا دیداربکات. ئەم پرۆسەیە پێمان دەڵێت؛ ‘لە قۆناغێکی نوێداین، تایبەتمەندییەکی زۆری هەیە بۆ گەلی کوردستان”.
وتیشی، “بە ئەنجامنامەی ئەم کۆنفڕانسە کاری دیپلۆماسی و نێونەتەوەیی بەهێزتر دەبێت، بانگەوازەکەمان ئەوەیە کە ئەو کەسانەی بانگهێشتمان کردون یان نا، ئەوانەی ئەو کەسە ناودرانە دەناسن، ئارەزووی فکر و ڕامانەکانیان دەکەن، دەمانەوێت ئەوکەسانەی چاودێری کۆنفڕانسەکە دەکەن و بەشداری دەکەن سوود لەم هەڵسەنگاندنانە وەربگرن”.
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە 6-7ـی 12دا لە ئیستانبوڵ کۆنفرانسی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی نێونەتەوەیی” بەڕێوەدەبات، چاوەڕوان دەکرێت کە لە کوردستان، تورکیا و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان کەسایەتییە ناودارەکان بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا بکەن.
